ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لیۆن سیلڤینهۆی ڕاهێنەری لە ئەرکەکەی دوورخستەوە

یاریگا- یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەستبەرداری سیلڤینهۆی ڕاهێنەری بوو دوای ئەنجامە خراپەکانی لە خولی فەڕەنسیی.

لەسەر کار لانردنی ڕاهێنەرە بەڕازیلییەکە دوای دۆڕاندنەکەیان هات بەرامبەر بە یانەی سانت ئیتیانی ڕکابەر و هاوشاریان ڕۆژی شەممە لە میانی هەفتەی نۆیەمی خولی فەڕەنسیی.

سیلڤینهۆ لە کۆی نۆ یاری لە خولی فەڕەنسیی، تەنها 9 خاڵی بۆ یانەکە بەدەست هێناوە و لە پلەی 14ی ڕیزبەندییەکەدا نیشتوون. لە کاتێکدا لە چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریدا خاوەنی چوار خاڵ و پلەی دووەمی کۆمەڵەکەن.

لە ئێستادا یانە فەڕەنسییەکە جێراڵد باتیکڵی وەک جێنیشینی سیلڤینهۆ دیاری کردووە کە ناوبراو هاوکاری ڕاهێنەرە بەڕازیلییەکە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button