ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێریک بەیلی گەڕایەوە ئەو یانەیەی بە جیهانی ناساند

ئێریل بەیلی پاش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بێشکتاش، گەڕایەوە ڤیاریاڵی ئیسپانی.

بەرگریکارە کۆت دیڤوارییەکە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد پاش ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی 2015 – 2016 لەگەڵ ڤیاریاڵ پێشکەشی کرد. دوای مانەوە تەنها بۆ یەک وەرز بە 30 ملیۆن پاوەند روویکردە مانچێستەر یونایتد لە کاتێکدا ڤیاریاڵ بە کەمتر لە پێنج ملیۆن پاوەند کڕی بووی.

بەیلی نەیتوانی لە هیچ کامێک لەو شەش ساڵەی لە یونایتد بوو ئەو ئاستەی ڤیاریاڵ دووبارە بکاتەوە و پارساڵ روویکردە بێشکتاشی تورکی بەڵام تەنها پێنج یاری ئەنجامدا و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

ئەمڕۆش لە گرێبەستێکی بێ بەرامبەردا گەڕایەوە  ڤیاریاڵ و واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد کە تاوەکو هاوینی 2025 لە یانەکەی پێشووی دەیهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button