تێنس

خه‌ڵاته‌ داراییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه ‌13% زیاد ده‌كات

یاریگا-

خه‌لاته‌ داراییه‌كانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ رێژه‌ی 13% زیادی كردووه‌.

بەهای خەڵاتە دارییه‌كانی خولی داهاتوو (٢٠٢٤)ی پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترالیای کراوە بە ڕێژەی 13% زیادی کردووە دوای ئەوەی سندوقی خەڵات و داراییه‌كانی چوار پاڵەوانێتیه‌ گەورەكه‌ی تێنس (گراند سلام) له‌ وه‌رزی رابروو گەیشتە 58.04 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

کرایگ تایلی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: پارەی خەڵاتەکانمان لە هەموو قۆناخەکانی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ زیادکردووه‌، لە کاتێکدا گەورەترین زیادکردن لە قۆناخی پاڵاوتن و قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێی تاک و جوت ده‌بێت، گەورەترین زیادبوونیش لە قۆناخی یەکەمدا دەبێت

پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ له‌ 15ی مانگی داهاتوو  ده‌ست پێده‌كات و له‌ 28ی هه‌مان مانگیش كۆتایی دێت، 128 یاریزانی ریزبه‌ندی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button