ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

وادەی یەکەم یاری ڤیتۆر رۆکێ لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

''لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو، یەکەم یاری لە لالیگا دەکات''

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکێ، هەفتەی پێشوو بە فەرمی بووە یاریزانی بارسێلۆنا، ئێستا چاوەکان لەسەر وادەی بەشداریکردنییەتی.

بە هۆی قەیرانەکانی دارایی یانە کاتالۆنییەکەوە، هەر گواستنەوەیەک وەک بۆنەیەکی گەورە سەیر دەکرێت، رۆکێ یەکێکە لەو یاریزانانەی، چاوەڕێی داهاتووێکی گەورەی لێدەکرێت.

بڕیارە 3ی یەنایەر/کانوونی دووەم رۆکێ بە فەرمی پێشکەشی میدیا و هاندەران بکرێت، ئەمەش 24 کاتژمێر بەر لە یاری نێوان کەتیبەکەی چاڤی هێرناندێز بەرامبەر لاس پاڵماس لە لالیگا.

پێشبینی دەکرێت رۆکێ لەگەڵ بارسا گەشتی لاس پاڵماس بکات، بەڵام ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لەو یارییە زۆر کەمە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆکێ بەشداری یاری داهاتووی بارسا ناکات، بەڵکو رەنگە یەکەمی یاری ئەستێرە بەرازیلییەکە لە بەرامبەر بارباسترۆ، لە جامی شای ئیسپانیا بێت.

لە دوای جامی شای ئیسپانیا، بارسا بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا گەشتی سعودیە دەکات. بۆیە رەنگە رۆکێ یەکەم یاری خۆی لە لالیگا، لە 21ی یەنایەر/کانوونی دووەم لە بەرامبەر ریال بێتیس بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button