ئیتاڵیا

سەرۆکی یانەی ناپۆلی داوای لێبوردن دەکات

"گۆڕانکاری دەکەین"

یاریگا –

ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتالی داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەکەی دەکات.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی هەژدەی سێریا ئەی، یانەی ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری یانەی مۆنزای کرد، یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و پاڵەوانەکەی وەرزی رابردوو دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.

پاش یارییەکە دی لاورێنتیس، داوای لێبوردنی لە هاندەرانی ناپۆلی کرد، خۆی بە بەرپرسیاری یەکەم لە ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی لە قەڵەمدا و بەڵێنی چاکسازیشی دا.

تەنیا من بەرپرسم لەم دۆخەی ئێستای یانەکە، نە یاریزانەکان نە راهێنەر بەرپرس نین و تەنیا هەڵەی منە.

داوای لێبوردن لە هاندەرانی ناپۆلی دەکەم، لە مانگی یەک گرێبەستی نوێ ئەنجام دەدەین و دۆخەکە چاک دەکەینەوە.

ناپۆلی وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی سێریا ئەی، بەڵام لەم وەرزە تیپەکە لە دۆخێکی خراپدایە، لە کۆی ئەنجامدانی 18 یاری لە خولەکە تەنیا 8 یارییان بردووەتەوە، 6 یارییان دۆڕاندووە و لە 4 یاری یەکسانبوون، بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی حەوتەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button