ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی باوەڕپێکراوی رێلێڤۆ بڵاویکردەوە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، مێرێنگی و ئانچێلۆتی لەسەر هەمووشتێک گەیشتوونەتە رێککەوتن، راهێنەرە ئیتاڵییەکە تا ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێکردووەتەوە.

رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە ئیسپانییەکە پلانی وابووە بەر لە ساڵی نوێ گرێبەستەکەی کارلۆ نوێبکاتەوە، پلانەکان وەک خۆی بەڕێوە چوون، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

ئانچێلۆتی لە 260 یاریدا راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کردووە، 189 یاری بردووەتەوە، 33 یاری یەکسانبووە و 38 یاریشی دۆڕاندووە.

2 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 2 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button