ئه‌وروپاگرنگترین

ریزبەندیەکی نوێی یانەکان بڵاوکرایەوە

یاریگا

بەشێک لە یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا لە خولە نێوخۆییەکان ئاستەکەیان جێگیر نەبووە و بەشێکیشیان ئاستێکی چاوەڕواننەکراویان پێشکەش کردووە هەبووە.

ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا کردووە لە خولە ناوخۆییەکانیاندا و بە پێی ئاستەکانیان لەم خول و پاڵەوانتیەکان ڕیزبەندی ئەو تیپانەی دیاری کردووە.

ترانسفێرمارکێت ئاستی یانەکانی ئەوروپای لە پێنج بەشدا ڕیزبەندی کردووە کە بریتین لە نایاب، وەک چاوەڕوان دەکرا، پەسەند، لە خوار چاوەڕوانکراوەوە، و خراپ.

یانەکانی وەک ڕیال مەدرید، ئینتەرمیلان، لیڤەرپوول، بایەر لیڤەرکوزن و ئارسیناڵ لە ریزبەندی پلەکانی پێشەوەن واتە نایاب، هەروەها یانەکانی وەک مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا لە ئاستی پلە نزمتردان لەوەی چاوەڕوان نەدەکرا.

– نایاب: لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، ریاڵ مەدرید، بایەر لیڤەرکوزن، ئینتەرمیلان.

– چاوەڕوانکراو: یوڤێنتوس، ئاتلێتیکۆ مەدرید، لایپزیگ، پاریس سانجێرمان، تۆتێنهام.

– پەسەند: بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان و مارسێی.

– چاوەڕواننەکراو: مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا، دۆرتمۆند، نیوکاسڵ.

خراپ: لیۆن، چێڵسی و ناپۆلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button