جیهان

لیستی باشترین یاریزانە لاوەکانی ساڵی 2023

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” IFFHS ” ریزبەندی باشترین یاریزانە لاوەکانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

لە پلەی یەكەم جوود بێڵینگهام ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریاڵ مەدرید دێت، بێڵینگهام لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لە سەرەتای ساڵی 2023 رۆڵێکی گرنگی بوو لە ئەنجامەکانی دۆرتمۆند کە دووەمی ریزبەندی بۆندسلیگا بوون لە وەرزی رابردوودا.

ریزبەندی باشترین یاریزانە لاوەکانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی:

یاریزانیانەخاڵ
1- جوود بێڵینگهامدۆرتمۆند/ریاڵ مەدرید
2- جەمال موسیالابایرن میونشن
3- گاڤیبارسێلۆنا
4- لامین یامالبارسێلۆنا
5- وارین زایر ئێمریپاریس سانجێرمان
6- فلۆریان ریتزبایەر لیڤەرکۆزن
7- گارناچۆمان یونایتد
8- هۆیلوندمان یونایتد
9- پێدریبارسێلۆنا
10- ئێندریکسانتۆس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button