ئینگلتەراجامی ئاسیا 2023

پۆستێکۆگلۆ: هیوادارم سۆن پلەی دووەم بەدەست بهێنێت

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام، سەبارەت بە سەرکەوتنی سۆن هیونگ مین لە جامی ئاسیادا گاڵتەیەکی کرد.

تۆتنهام له چەند هەفته ی رابردوودا رووبەرووی زیادبوونی ژمارەی پێکان بووەتەوه و له مانگی یەکیشدا چەند یاریزانێکی به هۆی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و ئەفریقا لەبەردەست نابێت.

ئەم رووداوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەم تیپە لە چەند یاریەکی رابردووی دا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و لە لوتکەی پرێمەرلیگ دوور بکەوێتەوە، هاندەرانی تۆتنهامیش بە ئامادەنەبوونی سۆن لە یارییەکانیانی داهاتوویاندا بەهۆی بەشداری کردنی لە جامی ئاسیا نیگەرانییەکانیان زیاتر بووە.

کاتێک رۆژنامەنووسان سەبارەت بەم بابەتە پرسیاریان لە پوستێکۆگلۆ کرد، هەوڵیدا کەشەکە ئارام بکاتەوە و بە گاڵتەجاڕیەوە باسی ئەگەری سەرکەوتنی سۆن و هەڵبژاردەی کۆریای باشووری لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

راهێنەری یانەی تۆتنهام بە رۆژنامەنووسانی گوت:

دەزانن کە من ئەم پاڵەوانێتیەم بردەوە؟ کەواتە بەڕای من پێگەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا زۆر گرنگە. زۆر کەس لە ئەوروپا پێیان وایە یۆرۆ زۆر گرنگە. بۆ ئیمەش جامی نەتەوەکانی ئاسیا یان ئەفریقاش گرنگییەکی زۆری هەیە.

ئەم راهێنەرە پێشتر توانیویەتی لە ساڵی 2015دا ئوسترالیا بگەیتەنێتە یاری کۆتایی. لە یاری کۆتاییدا لە یارییەکی دراماتیکدا لە کاتی زیادکراودا بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر کۆریای باشوور لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە کۆتاییدا پۆستێکۆگلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە، هیوادارم سۆن سەربکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی و دوای ئوسترالیا جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوان و هەڵبژاردەکەی سۆنیش پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.

جامی نەتەوەکانی ئاسیا بڕیارە لە بەرواری 12 مانگی یەکی ساڵی نوێ لە وڵاتی قەتەر بە بەشداری 24 وڵات دەست پێبکات و هەڵبژاردەی عێراقیش یەکەم یاری خۆی لە بەرواری 15/1 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەندەنۆسیا ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button