ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەی واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت؟

رۆبێرتۆ مارتینێز وەڵام دەداتەوە..

یاریگا-

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال سورپرایزێكی سەبارەت بە هەڵوێستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەبارەت بە وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشكرا كرد.

لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەر بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕین و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر مەغریب ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

پۆرتوگال لە یارییەكانی یۆرۆی 2024 لە كۆمەڵەی شەشەم دێت هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی چیك و توركیا لەگەڵ هەڵبژاردەیەكی دیكە كە بە یاری پاشكۆ دەگاتە ئەو پاڵەوانییەتیە.

رۆبێرتۆ مارتینێز لە لێدوانێكیدا كە بەرنامەی چێرینگویتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە گوتی:

لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو كاتەی زۆر نزیك بوو لە یاری ژمارە 200ی نێودەوڵەتی قسەم كرد، شتێك كە پێشتر كەس نەیكردووە.

بەردەوام بوو گوتی:

بە رۆناڵدۆم گوت; ئایا گەیشتن بە یاری ژمارە 200ی نێودەوڵەتی جێگای سەرنجە یان نا؟ لە وەڵامدا پێی گوتم، دەمەوێت بگەمە یاری ژمارە 250 لەگەڵ پۆرتوگال.

دۆن رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال 205 یاری كردووە و توانیویەتی 128 گۆڵ بكات و 46 گۆڵیش درووست بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆبێرتۆ مارتینێز

ئەفسانەكەی تۆپی پێ بە شێوەیەكی فەرمی و بە كردنی 53 گۆڵ بوو بە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە ساڵی 2023.

بابەتی زیاتر

Back to top button