ئینگلتەرا

برونۆ نزیکە لە نووسینەوەی ژمارەیەکی هەرگیز تۆمار نەکراوی پریمەرلیگ بە ناوی خۆیەوە

تەنها مەسعود ئۆزیل لە پێشیەوەیە

یاریگا –

شەوی رابردوو یاریگای ئۆڵدترافۆرد ریمۆنتادایەکی مێژوویی بە خۆوە بینی کاتێک کە مانچستەر یونایتد لە گێمی دووەم ئەنجامی 0-2ی گۆڕی بۆ 3-2 بەسەر ئەستۆن ڤیلای میوانیدا.

لە هەفتەی 19ی پریمەرلیگ کوڕانی ئێریک تین هاگ توانیان لێشاوی رەخنەکانیان سەریان بوەستێنن و بردنەوەیەکی گەورە پێشکەشی هاندەرانیان بکەن و ئومێدێکی نوێ بە یانەکە بدەنەوە لەو یارییەی تێیدا گارناچۆ پیاوی یارییەکە و، برونۆ فێرناندێس وەک جەنگاوەرێک دەرکەوتن.

ئەگەرچی شەیتانە سوورەکان بە باشتین دۆخی خۆیاندا تێناپەڕن، یاریسازە پورتوگالییەکە توانیویەتی 100 هەلی گۆڵکردن لەم ساڵدا دروست بکات.

ئەوەش برونۆ دەکاتە دووەم یاریزان لە مێژووی پریمەرلیگدا، لە دوای مەسعود ئۆزیل لە ساڵی 2015، بتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لە هەلی گۆڵ تۆمارکردن بۆ هاوڕێکانی دروست بکات لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا.


مانچستەر لەم ساڵی 2023 یارییەکی ماوە بەرانبەر نۆتینگهام و، ئەوەش دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ فێرناندێس بە رەخساندنی 5 هەلیتر، ریکۆردەکەی ئۆزیل بشێنێت.
مان یو بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندەوە ریزبەندە شەشەم/

بابەتی زیاتر

Back to top button