ئیتاڵیا

یۆڤێنتۆس هه‌واڵێكی خۆش به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دات

یانه‌ى یۆڤێنتۆس هه‌والێكى خۆش به‌ هانده‌رانى یانه‌كه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ردوو یاریزانى یانه‌كه‌ى لۆكاتێلی و ساندرۆ ده‌دات

یانه‌ی یۆڤێنتۆس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له‌ ماڵپه‌ڕی خۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا لۆكاتێلی پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر فرۆسینۆنی تووشی پێكان بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ تووشی شكان نه‌بووه‌، پێكانه‌كه‌ى مه‌ترسیدار نیه‌، بۆیه‌ لۆكاتێلی ته‌نها پشوو ده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لێكس ساندرۆ، پشكنینی ئێم ئاڕ ئای رانی ڕاستی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی نه‌بوه‌، به‌ڵكو زیاتر تووشی بارێكی جه‌سته‌یی زۆر بووه‌ له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشتی، بارودۆخی یاریزانه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و چاودێری ده‌كرێت.
گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان لۆكاتێلی و ساندرۆ هه‌والێكی گرنگه‌ بۆ یانه‌كه‌ چونكه‌ دوای شه‌ش رۆژی دیكه‌ و به‌دیاریكراوی له‌ 30ی12 له‌ گه‌ری 18ی خولی ئیتاڵیا یۆڤێنتۆس رووبه‌رووی رۆما ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button