ئینگلتەراگرنگترین

بە فەرمی گلەیزەرس بەشێکی مانچێستەر یونایتدی فرۆشت

ملیاردێرە ئەمریکییەکە سەرکەوتوو بوو

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی خانەوادەی گلەیزەرس بەشێکی مانچێستەر یونایتدی بە ملیاردێرێکی ئەمریکی فرۆشت.

کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، بە بەهای 1.3 ملیار پاوەند، %25ـی پشکەکانی یانەکەیان بە سێر جیمی راتکلیف، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیۆسی تایبەت بە بواری کیمیایی فرۆشتووە.

شەیتانە سوورەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر پشکێکی یانەی مانچێستەر یونایتدیان بە بەهای 33 دۆلار بە راتکلیف و کۆمپانیای ئینیۆسی فرۆشتووە.

جیا لە پارەی کڕینی پشکەکان، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەن، بازرگانە ئەمریکییەکە بە بەهای 300 ملیۆن پاوەندی دیکە وەبەرهێنان لە ژێرخانی یانەکەدا دەکات.

ئەڤرەم گلەیزەر و جۆڵ گلەیزەر لەبارەی رێککەوتنەکەیان بەمشێوەیە دوان:

خۆشحاڵین کە لەگەڵ سێر جیمی راتکلیف و ئینیۆسی ئەم رێککەوتنەمان کردووە، راتکلیف ئەزمونێکی زۆری لە بواری بازرگانی هەیە، کەسێکی دەوڵەمەندە و لەمەودوا یانەکەمان دەتوانێت ئاسانتر دەستی بگات بە ئەستێرە گەورەکانی جیهان.

پەیامی سێر جیمی راتکلیف بۆ هاندەرانی مانجێستەری سوور

خواستی هەموومان وەک یەکە، هەموومان دەمانەوێت مانچێستەر ببەینەوە شوێنی راستەقینەی خۆی، کە پێشەنگی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا و جیهانە.

هەموو هەوڵەکانی خۆم لە پێناو خزمەتی یانەکە دەخەمەگەڕ، زۆر دڵخۆشم کە توانیمان ئەم رێککەوتنە ئەمجام بدەین.

ئێمە وەک ئینیۆس سپۆرت ئەزمونی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ یارمەتیدان و پێشخستنی یانەکە، هاوکات پارە دابین دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی یانەکە.

پابەندین بە کارکردن لەگەڵ تاک بە تاکی ناو یانکە، دەستەی کارگێڕی، ستاف، یاریزانان و هاندەران، تا مانچێستەر پێشبخەین.

هاوکات بەم زووانە ئینیۆسی سپۆرت دەست بە کارەکانی خۆی دەکات، هەیکەلی کارگێڕی یانەکە رێکدەخەنەوە و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی یانەکەدا بکەن.

پاش پەسەندکردنی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی پرێمەرلیگ، دوای 4 بۆ 6 هەفتەی دیکە کۆتایی بە سەرجەم رێکارە یاساییەکان دەهێندرێت.

بۆ کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد، راتکلیفی 70 ساڵان، رکابەری لەگەڵ شێخ جاسم بن حەمەد، کوڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەری دەکرد، ئەویش بە هەمان شێوە پێنج ئۆفەرێکی جیاوازی بۆ کڕینی یانەکە بە رێژەی %100 پێشکەش کردبوو.

بەڵام گلەیزەرس ئامادەنەبوو دەستبەرداری تەواوی پشکەکانی یانەکەی ببێت، هەربۆیە بە دوایین ئۆفەری ملیاردێرە ئەمریکییەکە رازیبوون و هەر خۆیان وەک خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی یانەکەیان مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button