ئینگلتەرا

ڕێژەی خاڵی ئەو ڕاهێنەرانەی پریمەرلیگ لە نێو یاریگای خۆیاندا 100 یاری یان زیاتریان ئەنجام داوە

یاریگا –

ئەمرۆ شەیدایانی تۆپی پێ بینەری یاریی لووتکەی پریمەرلیگ دەبن لەنێوان لیڤەرپول و ئارسیناڵی میوانی و ئامار و ریکۆردەکانیش لەم بارەیەوە گروتینی زیاتریان بەخشیوەتە جەنگەکەی ئانفیڵد.

ئۆپتا بۆ شیکاریی و ئامار، هەڵساوە بە خستنە رووی ژمارەی ئەو خاڵانەی راهێنەرەکانی پریمەرلیگ کۆیان کردووەتەوە لە (یاریگای خۆیان)دا دوای 100 یاریی یان زیاتر.

یۆرگن کلۆپ وتیمەکەی کە ئەمڕۆ میوانداریی میکێل ئارتێتا و تۆپوەشێنەکانی دەکەن، ئامارەکانی یاریگای ئانفیڵد بۆ ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە زۆر ئەرێنییە و لە ریزی گەورەکاندایە.

باشترین رێژەی خاڵ کۆکردنەوە لە یاریگای خۆجێیدا، لای پیپ گوارردیۆلایە بە پلەی یەکەم و، سێر ئەلێکس فێرگسن دووەم و یۆرگن کلۆپ سێیەمە.

ئەوەی لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت، لەنێو لیستە دە کەسیەکەدا جگە لە پیپ و کلۆپ، تەنها ماوریسیۆ پۆچێتینۆی چێڵسی کارایە لە خولەکە و ئەویش بە رێژەیەکی زۆر دوورە لە رکابەرە ئیسپانیی و ئەڵمانییەکەی.

دوای هەفتەی 17ی پریمەرلیگ، گەنەرز بە 39 خاڵ پلەی یەکەمە و، ڕێدز بە 38 خاڵ لە پلەی سێیەمە لە دوای ئەستۆن ڤێلا و یارییەک زیاتری ئەنجام داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button