ئه‌وروپا

تیپێکی ئاماتۆر شکستی بە پاڵەوانی جیهان هێنا

یاریگا –

ئەیاکس، کە خاوەنی چوار جار ناسناوی چامپیۆنزلیگە، لە جامی هۆڵەندا بەرامبەر تیپێکی ئاماتۆر شکستی خوارد و لە پاڵەوانەتییەکە دوورخرایەوە.

یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی جارێکیتر تووشی شکستێکی تاڵ بەرامبەر تیپێکی خولی پلە چواری تۆپی پێی هۆڵەندا، بە ئەنجامی 3-2 بوویەوە و یانەکە توانی بە بردنەوەی بەرامبەر ئەیاکس سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 بەهۆی گۆڵەکەی گرۆتنبێرگ لە خولەکی 93 بەدەست بهێنێت و پڕ دەستکەوەتترین تیپی هۆڵەندا لە پاڵەوانەتییەکە دوور بخاتەوە.

ئەم تیپە ئاماتۆرە بووە هۆی ئەوەی ئەیاکس لە لای هاندەرانی شەرمەزار بکات. بەجۆرێک کە یانەکە بەیاننامەی بڵاو کردەوە کە دوای ئەو شکستە قەرەبووی مادی بەشێک لە هاندەرانی کە هاتبوون بۆ بینینی یارییەکە و بلیتی یارییەکە و گەشتی پاس بۆ ئۆترێخت دەکاتەوە.

بەیاننامەی فەرمی یانەی ئەیاکس

بەیاننامەی یانەی ئەیاکس لە دوای شکستە قورسەکەیان:

“بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی خراپی تیپەکە بەرامبەر هێرکۆلیس، هاندەران رۆژێکی سەخت و پڕ لە ئازاریان بەسەر برد. ئێمە هاوبەشی ئەم ئازارەین و هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکەین. بە راوێژ لەگەڵ تیپەکە و ستافی تەکنیکی بڕیار درا کە هەموو ئەو هاندەرانەی بلیتیان کڕیوە قەرەبوو وەربگرنەوە. بلیتی پێشبڕکێ و گەشتی پاسەکەیان بۆ دەگەڕێنینەوە. ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم کارە دەدرێت بەم زووانە دەخرێتەوە سەر هەژمارەکانتان. یادەوەری ئەو شەو پڕ لە ئازارە ناسڕێتەوە، بەڵام جیا لەمە هیچ بژاردەیەکی ترمان ؛لەبەردەست نەبوو. سوپاس بۆ پشتگیریتان.

ئەیاکس کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا گەیشتە پلەکانی دواوەی خولی هۆڵەندا، لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ پلەی پێنجەم بەرزبووەوە و لە دوایین حەوت یاریدا 17 خاڵی کۆکردەوە. بە گشتی ئەمە خراپترین وەرزی ئەیاکسە لەم چەند ساڵەی دواییدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button