ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دووردەخرێتەوە

رۆژنامەیەکی ئەڵمانی وردەکارییەکانی دوورخستنەوەی بارسا ئاشکرا دەکات

یاریگا –

رەنگە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا سزایەکی توندی بارسێلۆنا بدات.

رۆژنامەی دی فێڵت-ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی داراییەوە، یوێفا لێکۆڵینەوەی ورد لە تۆمارەکانی دارایی یانە کاتالۆنییەکە دەکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، یوێفا هەڕەشەی جدی لە بارسێلۆنا کردووە، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانی لە یەکسانکردنەوەی تەرازووی خەرجی و داهاتی خەزێنەی یانەکە و شکاندنی یاساکانی دارایی یوێفا.

لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوودا، بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، بڕی 304 ملیۆن یۆرۆی لە دوای لێدەرهێنانی باجەوە قازانج کردووە. ئەمەش دوای چالاک کردنی ژمارەیەک بەرزکەرەوەی دارایی (Financial Levers). تاوەکو دۆخی دارایی سەقامگیر بکات.

بارسێلۆنا هیواخوازە لە سزاکان دووربێت، دوای فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەکان و هێنانی سپۆنسەری نوێ بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی دارایی.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای یوێفا دەڵێت؛ بارسێلۆنا وادەیەکی بە یەکێتییەکە داوە، تاوەکو تەواوی کێشەکانی چارەسەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی نییە.

ئەمجارەیان یوێفا ئامادەنییە لێخۆشبوون بە یانە ئیسپانییەکە بدات و رەنگە بە بڕێکی زۆری پارە، بارسا سزا بدات و لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانیشی دووربخاتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، رەنگە لە وەرزی داهاتووەوە، رێگە بە بارسێلۆنا نەدرێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگ بکات و ئەگەری درێژکردنەوەی وادەکە بۆ دوو وەرزی دیکەش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button