ئه‌مریکاگرنگترین

بە چەقو هێرشکرایە سەر لاڤێتزی

یاریگا

ئێزکویل لاڤێتزی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە چەقو بریندار کرا و بەم هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

رۆژنامەی Le Parisienـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەیانی رۆژی سێ شەممەی رابردوو، شارۆچکەی کەنار دەریای ماڵدۆنادۆ لە وڵاتی ئۆرگوای، لە ئەنجامی دەمەقاڵێ نێوان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یەکێک لە خزم و کەسانی، بە چەقو هێرشی کرایە سەر و بە سەختی بریندار کرا.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ئۆرگوای بڵاویانکردووەتەوە، لاڤێتزی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سانتۆریۆ کانتێگریل لەم شارە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە هۆکاری ئەم دەمەقەڵێیەو شەڕی ئێزکویل لاڤێتزی لەگەڵ هەندێک لە خزم و کەسەکانی لەسەر بڕێک پارە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button