ئیتاڵیایاریگا

کچەکەی ساموێل ئیتۆ سکاڵا لەسەر باوکی تۆمار دەکات

یاریگا –

ئانی ئیتۆ، کچەکەی ساموێل ئیتۆی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، لە داواکاری گشتی ئیتاڵیا سکاڵای لەسەر باوکی تۆمارکردووە بەهۆی ئەوەیکە ئەو بڕە خەرجییەی کە بۆ بەخێو کردنی لەلایەن دادگاوە پەسند کرابوو باوکی لە ئەستو خۆی نەگرتووە.

ساموێل ئیتۆ، سەرۆکی ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن لەلایەن کچەکەیەوە روبەڕووی دادگا دەبێتەوە. ئانی، تەمەنی 21 ساڵە و خوێندکاری زانکۆی میلانۆیە، بەهۆی “پابەندنەبوونی بە یاسای بەخێو کردنی خێزان” لە دادگای گشتی میلان سکڵای لەسەر تۆمار کردووە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، ئانی نەیتوانیوە پەیوەندی بە باوکیەوە بکات و ئیتۆ لە دانیشتنەکەی ئەم دواییەی دادگا ئامادە نەبووە. لە ساڵی 2004دا ئانی بە بڕیاری دادگا وەک کچی ئیتو ناسێندرا و سزای خەرجی بەخێوکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئانی لە سکاڵاکەدا بۆ داواکاری گشتیی میلان پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئیتۆ ئەو 10 هەزار دۆلارەی نەداوە کە لە ساڵی 2015 فەرمانی پێدرابوو بیدات و هەمیشە خۆی لە ئەرکی باوکایەتی بەدوور گرتووە.

 

مارکا لە بەشێکی راپۆرتەکەیدا دەڵێت ” باری ئابوری ئانی و دایکی لەبار نییە، لە ئیتاڵیا خوێندکارە و دایکی بەزەحمەت دەتوانێت خەرجیەکانی بۆ دابین بکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دۆخێکی دەروونی قورس دایە و هەروەها بەدەست بارودۆخی ئابووری سەختەوە دەناڵێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button