ئه‌مریکاگرنگترین

کێ دەتوانێت تاج و تەختی پادشایەتی مێسی وەربگرێت؟

یاریگا –

جێهێشتنی تۆپی پێی ئەوروپا لە لایەن لیونیل مێسییەوە وایکردووە زۆر کەس بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێن بۆ ئەم ئەفسانە ئەرجەنتینییە، بەم بۆنەیەوە سەرنجەکان لەسەر چەند ناویکی دیاری کراو زیاتر بووە.

سەرەڕای وەرزێکی دوور لەچاوەڕوانییەکان کە مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەری برد و بەهۆی رۆڵی گرنگی لە پاڵەوانێتی مۆندیالی 2022ی قەتەر، مێسی توانی بۆ جاری هەشتەم خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

بەڵام جێهێشتنی تۆپی پێی ئەوروپا و پەیوەندی کردنی بە ئینتەرمیامی و خولی ئەمریکا، چانسی ئەوەی کە بتوانێت ناوی خۆی بخاتە لیستی کاندیدەکانی ئەم خەڵاتە بۆ ساڵەکانی داهاتوو زۆر کەم کردووە.

بێ گومان ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە دەرفەتی ئەوەی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا لە پێشبڕکێکانی کۆپا ئەمریکای 2024دا ئاستێکی بەرچاو پێشکەش بکات و رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی ئەرجەنتین دا هەبێت، بەڵام گومانی تێدا نییە کە چانسی رکابەریکردنی یاریزانانی تر لە ئەوروپادا زیاتر دەبێت. بە تایبەت کە بڕیارە ساڵی داهاتوو پێشبڕکێی یۆرۆی 2024 لەل ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆش کە ئەم هەموو ساڵانە بە رکابەری سەرەکی مێسی دادەنرا، ئێستا لە سعودیەیە و یاری بۆ یانەی نەسر دەکات و یارمەتی هاوتیمیەکانی دەکات تاوەکوو بدرەوشێنەوە.

بەڵام ئێستا سەرنجەکان زیاتر لەسەر کام یاریزانانەیە؟

ئێرلینگ هالاند، کیلیان ئیمباپێ

 

لە چەند مانگی رابردوودا سەرنجێکی زۆر لەسەر کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند دراوە. سەرەڕای ئەوەی تەمەنیان تاڕادەیەک بچووکە، بەڵام ئەم دوو ئەستێرە گەنجە توانیویانە ئامارێکی باوەڕپێنەکراو تۆمار بکەن.

هالاند یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەدەست هێنانی نازناوی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا و پرێمەرلیگ و لە وەرزی رابردووشدا و توانی 56 گۆڵ تۆمار بکات. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە هەڵبژاردەی نەرویج نەیتوانی پشکی بەشداریکردن لە یۆرۆدا بەدەستبهێنێت و هالاند تەنها دەبێت بە درەوشاوەیی لە یانەکەیدا رازی بێت.

بەشداری نەکردنی هەڵبژاردەی نەرویج رێگە خۆش دەکات تاوەکوو ئێمباپێ بتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت؟

ئەم یاریزانە فەرەنسییە دەبێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی یۆرۆی 2024 و هیوادارە ئەم ناسناوە بۆ شەرەفەکانی زیاد بکات. هەروەها چانسی بردنەوەی پاڵەوانێتی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە بە سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ.

بەڵام نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە ئێمباپێ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی مامناوەندی هەبوو، هیوادارە بتوانێت پاریس سانجێرمان بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی و خەونە کۆنەکەی بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە بەدی بهێنێت.

هاری کەین، جود بێڵینگهام

هەروەها ئەو دوو ئەستێرەیە دەبێت لە درەوشاوەیی هاری کەین و بێلینگهام بترسێن، کە بڕیاریان داوە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ئینگلتەرا بەدەست بهێنن و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە دەدەن.

دوای چەندین ساڵ دڵسۆزی بۆ تۆتنهام، دواجار کەین بڕیاریدا ئەم یانەیە جێبهێڵێت و بە گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینەدا پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد. کەین خێرا خۆی لەگەڵ بارودۆخی ئەڵمانیا گونجاند و بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ سەلماندی کە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.

جۆد بیڵینگهامی ئەستێرەکەی ریال مەدرید، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها 20 ساڵە، بێلینگهام لەماوەی چەند مانگێکدا بووەتە یەکێک لە پێشەنگەکانی لالیگا، دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد، نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی ستایشی زۆری لێکرا.

بردنەوەی دوو خەڵاتی کۆپا و گۆڵدن بۆی لەم ماوەیە کورتەدا ئەوە دەردەخات کە کوالیتی پێویستی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاستە بەرزەکان و ئاست و لێهاتوویە سەرنجراکێشەکەی بێگومان نیگەرانکەر دەبێت بۆ ڕکابەرەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button