خوله‌کانی دیکە

ئابڕووچونێکی دیکە لە سوپەرلیگی تورکیا

سەرۆکی یانەی ئیستانبوڵ سپۆر یاری راگرت و هەڵیوەشاندەوە

یاریگا –

جارێکی دیکە ئابڕووچون لە یارییەکی سوپەرلیگی تورکیا روویدا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی تەنیا هەفتەیەک بەسەر قەیرانە گەورەکەی یارییەکەی ئەنقەرەگوچۆ و ریزە.

بە هۆی هێرشی سەرۆکی یانەی ئەنقەرەگوچۆ بۆ سەر خەلیل ئوموت، ناوبژیوان. یارییەکانیسوپەرلیگی تورکیا بۆ ماوەی 10 رۆژ راگیران.

دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی سوپەرلیگ، سەرنجی تەواوی میدیاکان چووە سەر یاری نێوان ئیستانبوڵ سپۆر و ترابزۆن سپۆر، کاتێک ئیسماعیل ساریالیئۆغڵو، سەرۆکی ئیستانبوڵ سپۆر، لە خولی 73 چووە نێو یاریگا و یارییەکەی راگرت.

سەرۆکی یانەکەی ئیستانبوڵ ناڕەزایی لە دژی ناوبژیوانی یارییەکە دەربڕی، ئەمەش بەهۆی هەژمار نەکردنی لێدانێکی سزا بۆ تیمەکەی. دواتر پۆڵ ئۆنواچو، هێرشبەری نایجێری گۆڵی دووەمی (2-1) بۆ ترابزۆن کرد و ئەمەش سەرۆکی یانەکەی توڕە کرد و یارییەکەی راگرت.

سەرۆکی ئیستانبوڵ سپۆر لە خولەکی 73 چووە نێو یاریگا و یاریزانانی یانەکەی ناچارکرد یاریگا جێبهێڵن. هەرچەندە ئەرتوگرول دۆغان، سەرۆکی ترابزۆن سپۆر هەوڵێکی زۆری بۆ رازیکردنی سەرۆکی ئیستانبوڵ سپۆردا، تاوەکو لە یارییەکە بەردەوام بن. بەڵام هەوڵەکانی بێهوودە بوون و یانەی ئیستانبوڵ سپۆر یاریگای جێهێشت و یارییەکە راگیرا.

تاوەکو ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا هیچ بڕیارێکی لەبارەی یارییەکە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button