ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانچێلۆتی و یاریزانەکان داوایەک ئاراستەی تۆنی کروس دەکەن

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی و یاریزاناکەن داوای مانەوە لە تۆنی کروسی ئەڵمانی دەکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، چەند جارێک داوای لە تۆنی کروسی ئەستێرەی تیپەکەی کردووە وازهێنانەکەی دوابخات، بەلای کەم بۆ وەرزێکی دیکە لە یاریکردن بەردەوامبێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە، بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن رابگەیەنێت.

بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەکە، بەردەوام لە مەدرید راهێنەر، ستافی تەکنیکی و سەرجەم هاوڕێکانی داوا لە تۆنی دەکەن بمێنێتەوە و جارێ واز لە یاریکردن نەهێنێت.

کروس لە 4/1 تەمەنی دەبێت بە 34 ساڵ، هەمیشە ئامانجی ئەوەبووە لە ئاستێکی بەرزدا واز لە یاریکردن بهێنێت، بۆیە پێیوایە کۆتایی ئەم وەرزە کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

بەڵام بهەۆی ئاستە بەرزەکەی، ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە، هاوڕێکانیشی زۆر پێی سەرسامن، هانی دەدەن وەرزی داهاتووش بەردەوامبێت لە یاریکردن.

کروس لە هاوینی 2014 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندیکرد بە ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 439 یاری کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 94 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 3 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button