ئیتاڵیا

لە سویسڕا چییان بەسەر زانێتی هێناوە؟!

یاریگا

ئەمڕۆ پاش نیوەرۆ بە کاتی هەولێر، تیروپشکی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە سویسڕا بەڕێوەچوو.

خاڤیەر زانێتی جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، هەروەها یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەڕاسیمەکە گەشتی سویسڕای کرد.

ماڵپەری سپۆرت میدیا سێت بڵاویکردەوە، کاتێک جێگری سەرۆکی نێرازۆری گەیشتە شوێنی مەڕاسیمەکە، هەوڵیدا بچێتە ژوورەوە بەڵام رێگەیان پێنەدا.

سەرچاوەکە بڵاویکردەوە پاسەوانەکانی هۆڵەکە بە بیانۆی ئەوەی زانێتی کارتی چوونە ژوورووەی هۆڵی مەڕاسیمەکەی نەبووە، رێگەیان پێنەداوە بچێتە ژوورەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە زانێتی زۆر هەوڵیداوە پاسەوانەکان رازی بکات کە جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەر میلانە، بەڵام رازی نەبوینە و رێگەیان پێنەداوە بچێتە ژوورەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button