ئیتاڵیائینگلتەرا

گواردیۆلا به‌ربه‌ست ده‌خاته‌ به‌رده‌م گرێبه‌ستێكی یۆڤێنتۆس

یاریگا-

گواردیۆلا ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ست بخاته‌ به‌رده‌م گرێبه‌ستێكی یۆڤێنتۆس

ماڵپەڕی توتۆ مێرکاتۆى ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه‌، یۆڤینتۆس دەیەوێت کالڤین فیلیپسی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە، ئەمەش به‌هۆی پێویستی تیپەکە به‌ یاریزانی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، یانە ئیتاڵییەکە لەم كاته‌دا، گفتوگۆ لەگەڵ بریكاری یاریزانه‌كه‌ و یانە ئینگلیزیەکەی دەکات، ئەمەش له‌ پێناوه‌ ئه‌وه‌ی بە خێرایی ڕێکارەکانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بۆ مێركاتۆی زستانه‌ ته‌واو بكات.

ماڵپه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خانمه‌ پیره‌كه‌ پێویستی بە دۆزینەوەی رێگه‌ چاره‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رەزامەندی پیپ گواردیۆلای راهێنەر وه‌ربگرێت كه‌ دیارترین بەربەستە له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌، راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ نایه‌وێت له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت

فیلیپس دەیەوێت مان سیتی جێبهێڵێت، چونکە نایەوێت پێگه‌ی خۆی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button