ئیتاڵیا

پەیامی سەرۆکی ئینتەر میلان بە بۆنەی ساڵی نوێیوە

ئامانجمان بەدەستهێنانی ئەستێرەی دووەمە....

یاریگا –

ستیڤن ژانگ، سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، لە پەیامی جەژنی کریسمسدا بۆ ئەندامانی تیپەکەی، رایگەیاند کە ئامانجمان بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیایە.

ئینتەر وەرزی رابردوو نەیتوانی پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت، بەڵام توانی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و نازناوی دووەمی ئەم پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنێت.

لەم وەرزەدا بە رێنمایی سیمۆن ئینزاگی، لە خولی ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ نمایشێکی باشیان پێشکەش کردووە، هیوادارن تا کۆتایی ئەم وەرزە بتوانن لەم رەوتە بەردەوام بن و جارێکی دیکە جامی پاڵەوانێتییەکە بەرز بکەنەوە.

ژانگ بەشداری لە ئاهەنگی ئێوارەخوانی جەژنی کریسمسی تیپەکەی نەکرد، بەڵام لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ یاریزانەکانی دەریخست کە سەرەرای ئامادەنەبوونی بیری لە یاریزانەکانی کردووەتەوە.

سەرۆکی ئەم یانەیە لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت:

“ئەمشەو بیر لەو ساتە سۆزدارییە گەورانە دەکەینەوە کە لە ساڵی 2023 پێکەوە ئەزموونمان کرد”. توانیمان بەشداری گەورەترین قۆناغی تۆپی پێی جیهان بکەین لە ئەستەنبوڵ و دوو جامی تریشمان بۆ مۆزەخانەی ئەم یانەیە زیاد کرد.

لە درێژەی پەیامەکەیدا رایگەیاند:

ئامانجمان لە سەرەتای ئەم وەرزە بۆ هەمووان روون بووە. بەردەوام بین لە شەڕکردن بۆ خەونی بەدەستهێنانی ئەستێرەی دووەم لە مێژووی ئەم یانەیەدا. ئینتەر خەریکە دەبێتە یانەیەکی نوێ و داهێنەر و دیجیتاڵی. تەحەددا و پێشبڕکێی نوێ لە پێشمانە، بەڵام دەرفەتی گەورەشمان لەبەردەمدایە. “بیر لە چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکان دەکەمەوە”. سوپاس بۆ هەمووتان بۆ ماندووبوونتان و بۆ ئەوەی نوینەرایەتی بەهاکانی ئینتەر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button