ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: دیێگۆ ئاڵۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی سێڤییا دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی سێڤییای ئیسپانی دیێگۆ ئاڵۆنسۆی ئۆرۆگوایی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا دیێگۆ ئاڵۆنسۆ لە جێگای خۆسێ لویس مێندیلیبار وەك راهێنەری سێڤییا دەستنیشانكرا.

شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری خیتافی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەڤدەی لالیگای ئیسپانیا.

راستەوخۆ لە دوای ئەو دۆڕاندنە راهێنەرە ئۆرۆگواییەكە لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی سێڤییا دوورخرایەوە.

لە بەیاننامەكەی سێڤییادا هاتووە:

یانەی سێڤییا دوورخستنەوەی دیێگۆ ئاڵۆنسۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە راگەیاند، یانەكە سوپاسی راهێنەرە ئۆرۆگواییەكە دەكات بۆ ئەو خزمەتەی كردوویەتی و هیوای سەركەوتنی لە داهاتوودا بۆ دەخوازێت.

سێڤییا بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بەوپێیەی كە لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپیەكان بە شێوەیەكی یەكجاری ماڵئاواییان كرد و لە لالیگاش لە ریزبەندی شازدەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button