یاریگا-
ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا پلانی جێگرەوە ئامادە دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی جەنگی پاریس.
پاریس سانجێرمان پلانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید لە جیابوونەوەیان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئامادە دەکات.
بارسێلۆنا و ریال مەدرید به بهشداری یانهگهورهكانی ئهوروپا جارێكی تر هەوڵی ڕێکخستنی پاڵەوانێتی سوپەرلیگ دەدەن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردهوه، بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای باڵای ئەوروپا سەبارەت به پرۆژهی سوپهر لیگ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئەگەر بڕیارەکەی دادگا لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا بێت، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی سان جێرمان کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لە یانە گەورەکان و ڕازیکردنیان بۆ ئەوەی بەشداری خولی سوپەرلیگ نەکەن.
روونیشیکردەوە، ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا خۆیان بۆ ئەم پلانە ئامادە دەکەن، بە پشتبەستن بە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە بە یانە ئەوروپییەکان کە ناوبانگ و مێژوویەکی باشیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا لە باشترین بارودۆخی خۆیاندا نین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی ئەم یانانە باشتر دەبێت بەهۆی ئەو بەرزبوونەوەیە ئابوورییە گەورهییهی کە بەدەستی دەهێنن کاتێک بەشداری لە خولی یەکەمی سوپهرلیگ دهكهن.