خوله‌کانی دیکە

دزیکۆ و تادیچ زۆرترین خزمەتیان بە یانەکەیان کردووە

بە 0 یۆرۆ پەیوەندیان بە فەنەرباهچە کردووە

یاریگا

ئیدین دزێکۆ و دۆشان تادیچ، دوو ئەستێرەی ب ەئەزموون کە ساڵانێکی زۆر لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئەوروپادا درەوشانەوە، ئێستا لە ریزەکانی یانەی فەنەرباهچەی تورکیاشدا دەدرەوشێنەوە.

بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا،  هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ دزێکۆ و تادیچ کرد بەرامبەر 0 یۆرۆ ئەنجامدا،  ئێستا ئەم دوو یاریزانە ئاستێکی نایابیان لەگەڵ یانەکەیان لە خولی سوپەری تورکیا و کۆنفڕانس لیگی ئەوروپا پێشکەش کردووە.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی دزێکۆ و تادیچ، فەنەرباهچە لە پێشەنگی خولی سوپەری تورکیایە و وەک پێشەنگی کۆنفڕانس لیگی ئەوروپاش گەیشتووەتە قۆناغی داهاتوو. دزێکۆی تەمەن 37 ساڵ بە 14 گۆڵ و تادیچی 35 ساڵ بە 13 گۆڵ لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکەدا بەدوای 17 گۆڵەکەی ماورۆ ئیکاردیدا دێن و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆی گشتی 42 گۆڵ هەبووە تا ئێستا لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button