ئیتاڵیائینگلتەرا

جۆزێ و ڕۆما لە گەرمەی گفتوگۆدان و یانەیەکی ئینگلیزییش چاودێری مۆرینۆ دەکات

یاریگا –

لە ئینگلتەراوە جارێکیتر و بۆ جاری پێنجەم خواست پیشان دراوە بۆ گواستنەوەی جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری ئێستای ڕۆما.

بە گوێرەی زانیارییەکانی گازێتا دێلا سپۆرتی ئیتاڵی، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە ئێستادا بە قووڵیی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆما بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان و هێشتنەوەی جۆزێ لە پایتەختی ئیتاڵیا، بەڵام لە ئینگلتەراوە یانەی نیوکاسڵیش مەیلی لە گواستنەوەی ناوبراو هەیە و دەیانەوێت بارودۆخی یانەکەی پێ باشتر بکەنەوە.

سپێشەڵ وەن کە پێشتر ئەزموونێکی زۆری پریمەرلیگی هەیە لە قۆناغە جیاوازەکاندا لەگەڵ چێڵسی دوو جار، مانچستەر و تۆتنهام، توانیویەتی لەم وەرزەدا شێوەیەکیتری گورگەکانی پایتەخت پیشان بدات و لە ئێستادا لە پلەی چوارەم و پێگەی پەڕینەوەی چامپیۆنزلیگن، بەڵام زوو زوو ڕەخنە لە پلانی گواستنەوەکانی ڕۆما دەگرێت.

هەرچی نیوکاسڵیشە، لەم وەرزدا پێچەوانەی وەرزی پێشوو، ئاستیان هەڵکشان و داکشانی زۆری بینیوە و لە پلەی حەوتەمی پریمەرلیگن و، لە چامپیۆنزلیگیش کە ئەمشەو جەنگی مان و نەمان دەکەن لەگەڵ ئەیسی میلان، پەڕینەوەیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر نییە.

لە باری سەرنەکەوتنیان بۆ ئەو قۆناغە، شوێنەکەی ئێدی هاوی ڕاهێنەریان بە مسۆگەریی نامێنێتەوە و ئەگەرەکانی هێنانی مۆرینهۆ بۆ شوێنەکەی کراوەتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button