ئینگلتەرا

ئەفسانەیەکی مانچستەر ڕەخنە لە ئاستی ئەنتۆنی دەگرێت

یاریگا –

ئەفسانەیەکی مانچستەر یونایتد ڕەخنە لە ئاستی ئەنتۆنی بەڕازیلی دەگرێت و پێی وایە هێندە باش نیە کە یانەکە بیەوێت.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی The Overlapی چەناڵی یوتوبی گاری نێڤڵ، یاپ ستامی هۆڵەندیی و ئەستێرەی هێڵی بەرگری پێشووتری مانچستەر لە بارەی ئاستی ئەنتۆنیەوە دەڵێت

ئەوەی من بینیومە لە ئەنتۆنی، هێندە لەو ئاستە باشە نییە کە ئێمە لە مانچستەر بە دوایدا دەگەڕێین. کە تەماشای ئەنتۆنی دەکەیت لەم ساتەیدا، نابینیت لە کوێ دەتوانێت پێش بکەوێت تا ئاستی دەرکەوێت لە پریمەرلیگ تا بگاتە ئاستی ئەو یاریزانانەیتر لە پێگەی باڵەکان کە دەتوانن جیاوازیی دروست بکەن.”

ستام لە بارەی ئاستی پێشووتری ئەنتۆنی لە ئایاکس دەڵێت

ئەو لە ئایاکس شتی باشی کرد. لەگەڵ ڕێرم بۆ خولەکە، لەوێ تەنها چەند یاریزانێکی باش هەن، ئەوانیتر لەگەڵ ڕێزمدا هەموو ئاست مامناوەندن.

جیا لەوەیش، ئەفسانە هۆڵەندییەکە حەپەسانی خۆی پیشان دەدات لەو نرخەی ئەنتۆنی پێ گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد  کە 82 ملیۆن پاوەند.

بۆ زانین، ئەنتۆنی 18 مانگە لەگەڵ مانچستەرە و، لەو ماوەیەدا 61 یاریی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و بەشداری لە تەنها 13 گۆڵ کردووە.

ستام و بەرزکردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 1999

بابەتی زیاتر

Back to top button