ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لویس ئێنریکی : سه‌رده‌كه‌وین بۆ قۆناغی داهاتوو

یاریگا-

لویس ئێنریکی متمانه‌ی به‌ تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیونس لیگ.

لویس ئێنریکی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی  یانەی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە ئەگەری ده‌رچوونی پاریس و مەترسی لەسەر داهاتووی لە گه‌ڵ یانه‌كه‌ گوتی، پێویست ناکات وەڵامی ئەم پرسیارە بده‌مه‌وه‌، ئەرێنی بە.

ئێنریكی دووپاتیكرده‌وه‌، پێویستە بە تەواوی پابەندی پلانی کارکردن بیت و کاریگەری فشارت لەسەر نەبێت، ئەگەر نه‌توانی به‌رگه‌ی فشار بگریت ، نابێت گرێبەست لەگەڵ یانەی گەورە واژۆ بكه‌یت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانە گەورەکان هەموو مانگێک یاری بەهێز ئەنجام دەدەن، یاریزانەکانیش خواستێکی یاری بەهێزیان هەیە، ئەگەر شتەکان بە نەرێنی وەربگرین، ئەوا رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبینەوە، دەتوانین یارییەکە له‌ دۆرتمۆند ببەینه‌، سەردەکەوین.

گوتیشی، لە گروپی مه‌رگ، هەموو سیناریۆکان تا کۆتا خولەک ئەگەری هەیە رووبدات، دەمانتوانی هەندێک یاری ببەینەوە، بارودۆخمان باشتر ده‌بوو.

ئینریکی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، هەرچەندە بوروسیا دۆرتمۆند پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر نەکردووە، ئاماده‌نه‌بوونی دێمبیلی کاریگەری زۆر نابێت چونکە دەتوانن چەند یاریزانێک لە پێگەی شوێنی ئه‌و یاری بکەن و ئەوەش لە یارییەکانی پێشووتر ئه‌نجامدراوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button