ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هالاند بەشداری جامی جیهانی یانەكان دەكات؟

پێپ گواردیۆلا وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە بەشداریكردنی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لە جامی جیهانی یانەكان دەكات.

شەوی رابردوو لوتن تاون لە یاریگای كێنیڵوۆرس رۆدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا بەهۆی پێكانەوە ئێرلینگ هالاند نەیتوانی بەشداری بكات و لە لیستی یاریزانەكانی مان سیتیدا نەبوو.

لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی بی بی سی پێپ گواردیۆلا گوتی:

هالاند توشی پێكانێك بووە لە قاچیدا، قورسی پێكانەكەی نازانین، رۆژ بە دوای رۆژ چاودێری بارودۆخی دەكەین.

بەردەوام بوو گوتیشی:

هیوادارم سەركەوتوو بین لە گەڕاندنەوەی هالاند بۆ ئەوەی بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان بكات.

جامی جیهانی یانەكان لە وڵاتی سعودیە دەكرێت و قۆناخەكانی كرانە دەرەوەی لە بەرواری 19ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button