ئه‌مریکا

وەکو رێزێک بۆ پێلێ؛ سانتۆس درێسی ژمارە 10ـی یانەکەی هەڵپەسارد

یاریگا –

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بەهۆی دابەزینی بۆ خولی پلەدوو بڕیاریدا وەکو رێزێک بۆ پێلێ، درێسی ژمارە 10 لە ریزی یانە پلە دووەکان هەڵبەسێردرێت.

دوای ئەویە یانەی سانتۆس بۆیەکەمجار لە مێژوویدا دوای 111 ساڵ دابەزییە ریزی یانە پلە دووەکانی بەڕازیل، سەرۆکی نوێی یانەکە بڕیاریدا درێسی ژمارە 10 کە پێشتر ئەفسانەی کۆچکردووی بەڕازیلی پۆشیویەتی، لە یانەکە هەڵبپەسێردرێت و تاوەکو دەگەڕێنەوە ریزی یانە پلە یەکەکان ئەو درێسە نەپۆشرێت.

ئەلێکس تێکسیێرا سەرۆکی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی بە سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرا، رایگەیاند :’لە خولی ویلایەتی ساوپاولۆ درێسی ژمارە 10 دەمێنێتەوە، بەڵام لە خولی پلەدوو ئەم درێسە هەڵدەپەسێرین، وەکو رێزێک بۆ شکۆی پێلێی کۆچکردوو’.

سانتۆس هاوشانی فلامینگۆ و سوپاولۆ لە مێژووی خولی بەڕازیلی دانەبەزیبوون بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button