بۆنوچی: کۆنتی گونجاوترین راهێنەر بوو بۆ یۆڤی
یاریگا-لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەی یوڤێنتۆس ستایشی ئەو سەردەمە دەکات ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەکەیان بووە.
وابڕیارە سبەی یەکشەممە ئینتەر و یۆڤی لە یارییەکی ئاگریندا بەیەک بگەن و جەنگەکە لەسەر پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵیە، بۆنوچی بۆ سکای سپۆرت باسی کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکەی و ئێستای ئینتەری کرد
“کۆنتی ئەوەی پێبەخشیم برسی بم بۆ سەرکەوتن و هەرگیز دەستبەرداری نەبم. بارێکی دەروونی پێدەم کە لەودیو ئازار چەشتنەوە هەوڵ بۆ سەرکەوتن بدەم. هەر لە یەک رۆژەوە فێری ئەوەی کردین و کۆنتی گونجاوترین راهێنەر بوو بۆ یوڤێنتۆس. چونکە پێویستی بە دەرفەتێک بوو لەگەڵ یانەیەکی گەورە و ئێمەش دوای کاڵچیۆ پۆڵی (دابەزینی یوڤی بۆ پلە دوو ) پێویستمان بە راهێنەرێک پێمان بڵێم مانای چیە درێسی یۆڤی بپۆشین. بۆیە بەلامەوە سەیر نیە کە ئێستا ئینتەر ئەنجامەکانی بەو جۆرە باشە”.
لیۆناردۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی سەخت هات و پێشبینی دەکرێت بۆ پێنج مانگ دووربکەوێتەوە