ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

لاپۆرتا ئامۆژگاریی بەرپرسانی خولی رۆشنی سعوودی دەکات سوود لە ئەزموونی بارسێلۆنا وەربگرن

ستایشی گەشەکردنی خولی سعوودی دەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا لە دیمانەیەکیدا ستایشی ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە لە سعوودیە روویان داوە و بەرپرسانی رۆشن لیگ ئامۆژگاریی دەکات سوود لە ئەزموون و تواناکانی یانەی بارسێلۆنا وەربگرن.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودی دەڵێت :’پێموایە خولی سعوودی زۆر باش دەبێت، ئەوان وەبەرهێنانێکی زۆر لە تۆپی پێ دەکەن، ئەمەش باشترین رێگایە بۆ ریکلامکردن بۆ وڵاتەکەیان، هەڵبژاردەی سعوودیە لە مۆندیالی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، هاوڕێیە سعوودییەکانم شانازیی بە بردنەوەیان لە ئارجێنتینا دەکەن، چونکە تاکە هەڵبژاردە بوون لە پاڵەوانی جیهان ببەنەوە’.

هەروەها لاپۆرتا دەشڵێت :’من لەو پێگەیەدا نیم رێگا بەخۆم بدەم ئامۆژگارییان بکەم، بەڵام پێموایە بەرپرسانی تۆپی پێی سعوودیە دەتوانن سوود لە توانا و ئەزموونی یانەکانی ئەوروپا و ئیسپانیا وەربگرن، بۆ نموونە دەتوانن لە پاڵ گواستنەوەی یاریزانەکان سوود لە ئەزموونی یانەی بارسێلۆنا وەربگرن، ئێمە دەتوانین ئەزموونی راستەقینەی خۆمانیان لەگەڵ بەش بکەین’.

سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە دانی بەوەدانا کە ئەم وەرزە سەیری بەشێک لە یارییەکانی خولی سعوودی کردووە، کە سەرەتای ساڵی ئایندە بارسێلۆنا لە سعوودیە بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button