ئه‌وروپایاریگا

ئامارێکی تایبەت: برونۆ فێرناندێش لەپێش هەموو یاریزانانی خولەکانی ئەوروپایە

داتاکە بۆ ساڵی 2023 ئەنجام دراوە

یاریگا –

داتایەکی ورد ئەوە پیشان دەدات برونۆ فێرناندێشی پورتوگالی و یاریزانی مانچستەر یونایتد لەپێش سەرجەم یاریزانەکانی دیکەوە دێت ئەوانەی لە ئەوروپا یاری دەکەن.

پێگەی CIES Football Obs بۆ هەڵسەنگاندن و شیکاریی، لە راپۆرتێکی نوێیدا لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاو کردووەتەوە کە زۆرترین خولەک یارییان کردووە لە ساڵی 2023.

راپۆرتی ئەو پێگەیە تا ڕێکەوتی 5ی دیسەمبەری ئەم ساڵ دەستنیشان کردووە بۆ داتاکەی و، تێیدا یاریی یاریزانەکانی لە سێ ئاست دیاری کردووە: لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان، یانەکانیان، تیمی خوار 21 ساڵان.

برونۆ فێرناندێش بە 5,748 خولەک یاریکردن لە 66 یارییدا، زۆرترین جار بەشداریی یارییەکانی کردووە. لە دیارترین لیستە دە یاریزانی سەرەوەدا، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەری ئەڵمانی و یانەی ریاڵ مەدرید دەبینرێت کە پلەی سێیەمە.


لیستەکە تا ریزبەندیی پانزە:

بابەتی زیاتر

Back to top button