ئه‌مریکا

یانەیەکی خولی ئەمریکی لە فرانک لامپارد نزیک دەبێتەوە

لەگەڵ راهێنەرێکیتردا چاوپێکەوتنیشیان بۆ کراوە

یاریگا –

فرانک لامپاردی ئینگلیزی لە خولی ئەمریکیەوە پۆستێکی چۆڵی بۆ هاتووەتە پێشەوە و یەکێکە لە کۆتا پاڵێوراوەکان بۆ وەرگرتنی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، هەر یەکە لە فرانک لامپارد و دین سمسی ئینگلیزی پاڵێوراوە بەهێزەکانن کە لەلایەن یانەی چارلۆتی ئەمریکیەوە دەستنیشان کراون و تەنانەت چاوپێکەوتنیشیان لەگەڵدا ئەنجام دراوە.

یانەی چارلۆت لە بەشی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی یاریی دەکات و وەرزی رابردوو لە پلەی نۆیەم بوو.

فرانک لامپارد لەگەڵ دێربی کاونتی و ئیڤەرتن و چێڵسی، دین سمس لەگەڵ برێنتفۆرد، ئەستۆنڤیلا، نۆرویچ سیتی و لیستەر سیتی ئەزموونی کاری راهێنەرایەتیان هەیە.

دین سمس و فرانک لامپارد لە ئەرکی پێشووتریان

بابەتی زیاتر

Back to top button