ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ سزا ده‌درێت

یاریگا –
پێشبینی ده‌كرێت خۆسێ مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆما دووچاری سزا ببێته‌وه‌

مۆرینیۆ لە پێش یاریەکەیان به‌رامبه‌ر ساسۆلۆ له‌ گه‌ڕی 14ی خولی ئیتاڵیا له‌ لێدوانێكدا دژی ماتیۆ مارسینارۆی ناوبژیوانی یاریەکەیان قسه‌ی كرد، ئەوەش له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

رۆژنامەی کورێری دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ڕەنگە خۆسێ مۆرینیۆ بەهۆی لێدوانەكه‌ی به‌رامبه‌ر ناوبژیوان، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ بۆ دوو یاری سزا ده‌درێت، چونکە قسەکانی هاوشێوەی هێرشکردن لێکدانەوەی بۆ کراوە.

داواکاری گشتی ئیتاڵیا دوای لێکۆڵینەوەکان بۆی دەرکەوتووە، راهێنەره‌ پورتوگالیه‌كه‌ وشەی نەشیاوی به‌كارهێناوه‌ سزاکەش له‌ كاتێكی نزیك ده‌ده‌چێت ناتوانرێت تانه‌ی لێبدرێت و كه‌م ناكرێته‌وه‌.

مۆرینیۆ پێشتر پێش یارییەکەیان ڕایگەیاندبوو، ماتیۆ ناوبژێوانێكی باش نیه‌ و شایسته‌ی ئه‌وه‌نیه‌ ببێته‌ ناوبژیوانی ڤاریش، چونكه‌ له‌ یاریگا گرنگی زۆر به‌ كاتی سور و زه‌رد ده‌دات .

بابەتی زیاتر

Back to top button