ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی زاراگۆزا پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی براین مارتینێز زاراگۆزا، لە گرانادای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە کرد.

کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی یانەی بایرن میونشن بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی براین زاراگۆزای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی گرانادا بووە بە یاریزانی نوێی یانەکەیان.

گرێبەستەکەی زاراگۆزا لەگەڵ باڤارییەکان بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، یاریزانەکە تا هاوینی ساڵی 2029 درێسی بایرن دەپۆشێت.

هەروەها تێچووی گرێبەستەکە 15 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یاریزانەکە تا هاوینی داهاتوو بەشێوەی خواستن لە گرانادا دەمێنێتەوە، لە وەرزی نوێدا پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن دەکات.

براینی تەمەن 22 ساڵان لەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 14 یاری بە درێسی یانەکەی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button