ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

تەواو، کۆرتوا بەشداریی یۆرۆی 2024 ناکات

ریال مەدریدی لەو بڕیارەی ئاگادار کردووەتەوە

یاریگا –

کۆرتوا بڕیاری داوە بەشداریی یارییەکانی یۆرۆی 2024 نەکات و دەیەوێت بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.

رادیۆی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئاگادار کردووەتەوە بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 ناکات، دەیەوێت بە تەواوەتی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بکات.

رادیۆی مارکا راشیگەیاندووە، کۆرتوا بڕیاریداوە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا نەچێتە ئەڵمانیا و بەشداریی یۆرۆ نەکات، کە ئەو گۆڵپارێزەی ریال مەدرید پێش دەستپێکی ئەم وەرزە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو، تا کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە.

کۆرتوا بڕیاریداوە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی لەگەڵ لویس لۆبیس راهێنەری گۆڵپارێزانی ریال مەدرید مەشق و راهێنان بکات بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button