ئه‌وروپاگرنگترین

کام میدیا لە مەڕاسیمی گۆڵدن بۆی دەنگیان بە جود بێلینگهام نەداوە؟

یاریگا

جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2023 وەکو باشترین یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵی ئەوروپای بەدەستهێنا.

ساڵانە خەڵاتی گۆڵدن بۆی لەلایەن رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی، بە دەنگی میدیاکانی ئەوروپا، پێشکەش بە باشترین یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش جود بێلینگهام ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، هەروەها یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، توانی ئەو خەڵاتە، بۆ جاری یەکەم بباتەوە.

لە راپرسیەکەی ئەمساڵ، ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی لە کۆی 500 دەنگ توانی 485 دەنگ بەدەست بێنێت، بەڵام رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا، ناوی ئەو میدیایانەی ئاشکرا کردووە، کە دەنگیان بە یاریزانەکەی یانە شاهانەکە نەداوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، یەکێک بووە لەو میدیایانەی دەنگی بە یاریزانەکەی ریال مەدرید نەداوە، هەروەها رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانیا و تەلەگرافی هۆڵەندا و تاگسزایتونگی ئەڵمانی و زورکالی سڕبی، لەم راپرسیە دەنگیان بە جود بێلینگهام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button