ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بە نهێنی گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردووەتەوە

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی نهێنی گرێبەستی ئاندرێ لونینی ئۆكرانی و گۆڵپارێزی یانەكەی نوێ كردووەتەوە.

لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ناوی لونین بە رۆیشتن لە ریزەكانی ریال مەدرید نزیك بوو، لەبەر ئەوەی چانسی یاریكردنی لەو یانەیە بۆ ناڕەخسێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ لە ماوەی رابردوود ریال مەدرید بە شێوازێكی نهێنی گرێبەستی لونینی نوێ كردووەتەوە، بەڵام ئەو نوێكردنەوەیەی رانەگەیاندووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، ریال مەدرید تا ساڵی 2025 گرێبەستی گۆڵپارێزەكەی نوێ كردووەتەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی لونین لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.

ئەوە یەكەمجار نیە ریال مەدرید بە شێوازی نهێنی گرێبەستی یاریزانەكانی نوێ دەكاتەوە، پێشتر گرێبەستی هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆی نوێ كردووەتەوە بە بێ ئەوەی ئاشكرای بكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.

ئاندری لونین بە درێسی ریال مەدریدەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button