ئینگلتەرا

سەرچاوەیەکی ئینگلیزی: نیوەی یاریزانانی مانچستەر پشتگیری شێوازی ڕاهێنەرایەتی تین هاگ ناکەن

تین هاگ وردە وردە ژێر پێی لەق دەبێت لە ئۆڵدترافۆرد

یاریگا –

تا دێت بارودۆخەکە بۆ ئێریک تین هاگ لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات و ئاماژەکان بۆ ئەوەن چیتر ئۆڵدترافۆرد بۆ مانەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە مسۆگەر نابێت.

رۆژنامەی سکای سپۆرتس لە ڕاپۆرتێکی نوێدا باس لەوە دەکات کە تین هاگ پشتگیری نیوەی ژووری جلگۆڕینی لە دەست داوە بەهۆی شێوازی بەڕێوەبردن و ڕاهێنەرایەتیکردنەکەیەوە.

هەواڵەکەی سکای سپۆرتس بەتایبەت دوای دۆڕاندنەکەی شەیتانە سوورەکەیان دێت بەرامبەر نیوکاسڵ له گەڕی چواردەی پریمەرلیگ کە شەشەمین شکستی یانەکە بوو لە میانی یارییەکانی ئەو خولە و، دەیەم لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزە.

راپۆرتی ئەو سەرچاوە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە  یاریزانەکانی یانەکە دڵخۆش نین لە شێوازی یاریکردنەکە و، هاوکات پێیشیان وایە کە زۆر ڕاهێنانی سەخت دەکەن و زۆریش ڕا دەکەن لە ڕاهێنانەکاندا. ئەوە و هەندێ لە یاریزانە گرنگەکانیش “دڵنیا نین لەپێناو چیدا هێندە ڕا دەکەن.”

هەندێکی تریشیان ڕاستەوخۆ بە ڕاهێنارەکەیان گوتوە لەوەی کە دەگوزەرێت و ئەزموونی خۆیان لەگەڵ یانەکانی پێشووتریان پێ گوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button