ئینگلتەرا

ئەفسانەیەکی پێشووتری یانەکە: نامەوێت چیتر تەماشای یاریی مانچستەر بکەم

ڕەخنە لە خاوەنەکانی مانچستەریش دەگرێت

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتد تووڕەیی زیاتری هاندەرانی لێکەوتووەتەوە و ئەم جارە بێزاریی ئەفسانەیەکی یانەکەیشی هاتە پاڵ.

شەممەی ڕابردوو لە میانی هەفتەی چواردەی پریمەرلیگ مان یو لە نێو یاریگای نیوکاسڵ دووچاری شەشەمین دۆڕاندنی ئەم وەرزە بوونەوە و بە ئاستێکی خراپ خۆیان پیشانی هەوادارانیان دایەوە.

گاری نێڤڵی یاریزان و کاپتنی پێشووی یانەکە، لە لێدوانێکیدا بە نیگەرانیی و بێزارییەکی زۆرەوە بۆ سکای سپۆرتس لێدوانی دا و، گوتی:

ئەوەی پیشانیان دا زۆر لە خوار ئاستی خراپەوە بوو. زۆر بێهیواکەرە. وا هەست دەکەم وا دیسان دەنگ لە دژی ڕاهێنەر بەرز دەبێتەوە، بەڵام  ئەوە خودی یاریزانەکانن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێڤڵ ڕەخنە له گلەیزەرسی خاوەنی یانەکە دەگرێت و دەڵێت:

ئینجا ڕووی دەممان دەکەینە خاوەنەکان. من بێزار بووم ئیتر. ماندوو بوومە بەدەست یانەکەمەوە. نامەوێت شرۆڤە و کۆمێنتاری یارییەکانیان بم. نامەوێت چیتر سەیری یارییەکانیان بکەم. ئەمەش خەمهێنەرترین ئاماژەیەکە بە ڕووی یانەکەتدا هەتبێت.

مانچستەر لە کۆی 42 خاڵی ئەم وەرزە تا ئێستا، تەنها 24 خاڵی کۆ کردووەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە لە چامپیۆنزلیگیش دۆخی باشتر نییە و لە کۆتایی کۆمەڵەکەی خۆی دێت و ترسی سەرنەکەوتنی هەیە بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button