عێراقگرنگترین

زاخۆ براوە بو و دهۆکیش دۆڕا

یاریگا

لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ و نەورۆز هەروەها دهۆک و تەڵەبە رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

سەرەتا زاخۆ و نەورۆز لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بباتەوە.

تاکە گۆڵەکەی زاخۆ لەم یارییە بەرامبەر نەورۆز، گۆستاڤۆ هێنریک هێرشبەری بەرازیلی ئەو یانەیە لە خولەکی 46 تۆماری کرد.

زاخۆ دووەم بردنەوەی لەسەر یەک و هەروەها دووەم بردنەوەی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەست هێنا و کۆی خاڵەکانیشی گەیاندە 9 بە یارییەک کەمتر لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت.

لە یارییەکی دیکەی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک دوای دۆڕانەکەی یاری ڕابردوو بەرامبەر کەرخ ئەمجارەیان لە یاریگەی خۆی پێشوازی لە تەڵەبە کرد.

لەم یارییە سەرەتا یاریزانانی دهۆک لە ڕێگەی یانەی زاکیری توانیان گۆڵی پێشکەوتن بەرامبەر تەڵەبەی میوان تۆمار بکەن.

یارییەکەش تاوەکو کۆتا خولەکەکان لە بەرژەوەندی دهۆکی خاوەن یاریگا بوو، بەڵام لە کۆتا خولەکەکان یاریزانانی تەڵەبە ریمۆنتادایان بە سەر خاوەن یاریگا کرد و سێ جار تۆڕی دهۆکیان هەژاند و ئەو یانەیان تووشی دووەم دۆڕانی لەسەریەکیان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button