ئه‌مریکائیسپانیا

زیدان: رۆناڵدۆ بە قنینەی غاز لێیدام و هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە ببمە راهێنەر

نوێرتین دیمانەی زینەدین زیدان

زیدان لە نوێترین دەرکەوتنیدا چیرۆکێکی سەیری خۆی لەگەڵ رۆناڵدۆی دیاردە گێڕایەوە و دەشڵێت :’هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە رۆژێک لە رۆژان ببمە راهێنەر’.

زینەدین زیدان راهێنەری پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی The SKWEEK Show کە تۆنی پارکەر پێشکەشی دەکرد، لەبارەی خۆشترین و ناخۆشترین رووداوی وەرزشی ژیانی خۆی دەڵێت:’بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 1998 خۆشترین رووداوی کاروانی وەرزشیم بوو، لە نێوان چامپیۆنزلیگ و مۆندیال من هەر مۆندیال هەڵدەبژێرم، بەرزکردنەوەی جامی جیهانی خۆشترین و جوانترین ساتی ژیانم بوو، بەڵام دابەزینمان بۆ خولی پلەدووی فەرەنسی لەگەڵ یانەی کان ناخۆشترین رووداوی ژیانی وەرزشیم بوو’.

زیزۆ چیرۆکێکی خۆی لە سەردەمی یاریکردنیان لە ریال مەدرید لەگەڵ رۆناڵدۆی دیاردە دەگێڕێتەوە و دەڵێت :’جارێکیان رۆناڵدۆ گوتی ئەمجارە تووڕەم بکەیت قنینەت تێدەگرم و هەر واشیکرد، رۆناڵدۆ پڕجولەترین و بزێوترین یاریزان بوو یاریم لەگەڵ کردبێت، تۆپم بۆ هەر شوێنێک بهاویشتبا پێی دەگەیشت’.

زیدان دەشڵێت :’هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە رۆژێک لە رۆژان ببمە راهێنەری تۆپی پێ، بەڵام بەهۆی زۆری گەشتەکانمان وازم لە یاریکردن هێنا و دەستم بە کاری راهێنەرایەتی کرد’.

بابەتی زیاتر

Back to top button