ئیسپانیا

ئامارێکی سەرنجراکێشی تۆنی کروس لە یاری بەرامبەر گرانادا

یاریگا –

تۆنی کروس، ناوەڕاست کاری یانەی ریال مەدرید، لە یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر گرانادا لە خولی ئیسپانیا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد.

تۆنی کرۆس لە کاتی بردنەوەی 2-0 ریال مادرید لە گرانادا لە هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا لە پێکهاتەی سەرەکیدا وەکوو کاپتن یاری کرد. کرۆس رۆڵێکی گرنگی بینی لە سەرکەوتنی یانەکەی و گەڕانەوەی ریال مەدرید بۆ لوتکەی رێزبەندی لالیگا. هەروەها بە ئەسیستی ئەو براهیم دیاز توانی گۆڵی یەکەمی شاهانەکان تۆمار بکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاماری بەناوبانگی ئۆپتا، کرۆس لە یارییەکەی بەرامبەر گرانادا 132 پاسی ناردووە، لەنێویاندا 124 پاسەکانی دروست بووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێژەی پاسە راستەکانی کرۆس لەم یارییەدا گەیشتە 94% کە ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاوە بۆ یاریزانێکی تەمەن 33 ساڵ. هەروەها 18 پاسی درێژی هەبووە کە 17 پاسیان ڕاست بوون.

درەوشاوەیی کرۆس لە کاتێکدایە کە مشتومڕ لەسەر داهاتووی لە یانەکە دروست بووە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت. کرۆس بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری یارییەکانی ریال مەدرید ناکات، ئەو پرسە لۆکا مۆدریچی کرواتیش دەگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button