ئیسپانیاگرنگترین

مێسی: لەبەر ئەوەی لیڤاندۆڤسکی تووڕەی کردبووم بۆیە لە مۆندیال وام لێدەکرد

یاریگا –

مێسی لە نوێترین دیمانەیدا دان بەوەدا دەنێت کە زۆر لە لیڤاندۆڤسکی تووڕە بووە بۆیە لە مۆندیالی قەتەر بەمشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ کردووە.

لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ESPNـی ئەمریکی دەڵێت :’لێدوانەکەی لیڤاندۆڤسکی لە ساڵی 2021 زۆر منی تووڕە کرد، چونکە کاتێک من خەڵاتی باڵۆن دۆرم بەدەستهێنا، زۆر بە باشی قسەم لەبارەی لیڤاندۆڤسکی کرد و ئەو قسانەم کرد کە لە دڵەوە هەستم پێدەکرد’.

مێسی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لیڤاندۆڤسکی لە مۆندیالی 2022 دەڵێت :’من زۆر لە لێدوانەکەی تووڕە ببووم، بۆیە لە یاریی ئارجێنتینا و پۆڵەندا لە مۆندیال قسەم لەگەڵی نەکرد، چونکە نەدەبووایە بەمشێوەیە قسە بکات، تەنانەت لەو یارییە بە ئەنقەست هەوڵم دەدا زۆرترین جار یاریی پێبکەم، بەڵام دوای یارییەکە بەیەکەوە قسەمان کرد و هەردووکمان گەیشتینە ئەو بڕوایەی ئەوەی روویداوە لێکتێنەگەیشتن بووە، باسی چوونی بۆ بارسێلۆنا کرد و هەردووکمان باسی یانەکە و شارەکەی بارسێلۆنا کرد’.

Robert Lewandowski forced to deny Lionel Messi Ballon d'Or rift after he was translated as blasting 'empty words' | The US Sun

ساڵی 2021 دوای ئەوەی مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە رێوڕەسمەکە ستایشی لیڤاندۆڤسکی کرد و گوتی ‘لیڤاندۆڤسکی شایستەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2020 بوو’، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ساڵە خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش نەکرا.

لیڤاندۆڤسکی دواتر لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی پۆڵەندی قسەکانی مێسی بە بێ بایەخی لێکدایەوە و گوتی ‘خۆزگە ئەم قسانەی کە مێسی کردی، لە دڵەوە بڕوای پێیان دەبوو، نەک هەر بە رووکەش قسەکانی بکات’.

بابەتی زیاتر

Back to top button