ئینگلتەرا

ئارتێتا: داوای لێ بکەیت بۆ جەنگ، کای هاڤێرتز یەکەم کەس دەبێت خۆی بگەیەنێتە ئەوێ!

ئارتێتا متمانەی تەواوی بە هاڤێرز پیشان دا

یاریگا –

میکێل ئارتێتا متمانەی تەواوەتی پیشان دا بە تواناکانی کای هاڤێرتز و وەک جەنگاوەرێکی هەمیشە ئامادە وەسفی یاریزانەکەی کرد.

لێدوانەکانی ئارتێتا، کە پێش ڕوبەڕووبونەوەکەی ئەم هەفتەی گەنەرزە بەرامبەر وڵڤرهامپتن، دوای ئەو دوو یارییە دێن کە تێیاندا ئەستێرە ئەڵمانیەکە ڕێی گۆڵکردنی دۆزیەوە بەرامبەر برێنتفۆرد لە خولەکی 89 لە پریمەرلیگ و لینس لە چامپیۆنزلیگ.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە وتی:

پێش هەموو شتێک پاڵپشتی دەکەم وەک هەموو یاریزانەکانیتر. ڕێگە و کاتی دەدەمێ تا کواڵیتیەکانی خۆی پیشان بدات. زۆر شتی بە باشیی ئەنجام داوە. بەردەوام بووە لە ئەنجامدانیان و، ئێستا ئاشکرایە کە لە بەردەم گۆڵەکاندا چەند کاریگەرە. ئەو کەسێک نییە بیەوێت لە هێڵەکانی پێشەوە بێت و بەڵام بەو شێوە دەرنەکەوێت. داوای لێ بکەیت بۆ جەنگ، یەکەم کەس دەبێت لەوێ ئامادە دەبێت.

لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاستی هاڤێرتز، کە هاوینی ڕابردوو بە بڕی 65 ملیۆن پاوەند لە چێڵسیەوە گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا بەهۆی ئەو نەهاتە زۆرەی لە گۆڵکردن دووچاری یاریزانە 24 ساڵانیەکە بوو بوو کە تەنها یەک گۆڵ و یەک ئەسیت بوو لەوەتەی لە ستامفۆرد بریجەوە هاتوەتە ئیمارات.

بابەتی زیاتر

Back to top button