ئه‌وروپا

رامۆس ریکۆردێکی پیکێ و کارلۆسی لە چامپیۆنزلیگ هاوتاکردەوە

یاریگا

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی سێڤییای ئیسپانیا بە تۆمار کردنی گۆڵێک لە یاریی یانەکەی، بەرامبەر یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندا لە ژمارەیەکی مێژوویی نزیککەوتەوە.

بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە لە یاریی گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، خولەکی 24 توانی گۆڵی یەکەمی یانەکەی بکات، بەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ رۆبێرتۆ کارلۆس و جێرارد پیکێ یەکسانکردەوە و لەپاڵ ئەو دوو یاریزانە بووە سێیەم بەرگریکار کە زۆرترین گۆڵیان لە پاڵەوانتیەکە کردبێت.

رامۆس پێشتر لە مێژووی چامپیۆنزلیگ خاوەنی 15 گۆڵ بوو و سەرجەم گۆڵەکانیشی بە درێسی یانەکەی پێشووی واتە ریال مەدرید بوو، بە تۆمار کردنی گۆڵەکەی بەرامبەر ئایندهۆڤێن بووە خاوەنی 16 گۆڵ و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەگەڵ کارلۆس و پیکێ یەکسانکردەوە.

سێڤییا لە گەڕی شەشەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، رۆژی 12ـی مانگی داهاتوو رووبەڕووی یانەی لانسی فەرەنسی دەبێتەوە، رامۆس ئەگەر بتوانێت لە یارییە گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات، ئەو کاتە دەبێتە یەکەم بەرگریکار کە زۆرترین گۆڵی لە مێژووی پاڵەوانتیەکە کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button