جیهانگرنگترین

برونا بیانكاردی جیابوونەوەی خۆی لە نێیمار راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

برونا بیانكاردی، كچە هاوڕێی نێیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی جیابوونەوەی خۆی لە یاریخانەكە راگەیاند لە دوای چەند هەفتەیەك لە لەدایك بوونی منداڵەكەیان.

برونا لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا رایگەیاند كە پەیوەندی لەگەڵ نێیمار دا سێلڤا كۆتایی هات.

هەروەها بیانكاردی 28 ساڵان ئاماژەی بەوەشكردووە; ئەمە بابەتێکی تایبەتە، بەڵام بەو پێیەی رۆژانە رووبەڕووی رەخنە و گریمانە گاڵتەجاڕیەکان دەکەوێت، ئاگادارتان دەکەمەوە کە لە پەیوەندیدا نیم.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پەیوەندی لەگەڵ باوكی كچەكەی دەپارێزێت و ووتی; ئێمە دایك و باوكی ماڤین، هەربۆیەش پەیوەندیمان بەیەكەوە هەیە، هیوادارم واز لە دووبارەكردنەوەی هەواڵەكە بهێنن.

نێیمار و برونا و كچەكەیان

ئێستا نێیمار بەهۆی پێكانی بەستەری ئەژنۆ دەناڵێنێت و لە بەڕازیل نەشتەرگەری كردووە و چاوەڕوان دەكرێت 10 مانگ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button